سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی : لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی سلێمانی هیچ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەمانەوە نەکردووە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی شاری سلێمانی هیچ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەیانەوە نەکردووە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی شاری سلێمانی هیچ حاڵەتێکی گرژی و ئاڵۆزی رووینەداوە و هیچ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەمانەوە نەکردووە”
سامان نادر، باسی لەوەش کرد، هیوادارین ئەمڕۆ کە 21ی ئازارە و یەکەمین رۆژی نەورۆزە و هاوڵاتییان روو لە سەیرانگاکان دەکەن بە هەمان شێوە بە ئارامی تێپەڕێت.
رۆژی رابردوو 20ی ئازاری 2024، لە شاری سلێمانی هەتا درەنگانی شەو چەندین چالاکی جۆراوجۆر و ئاهەنگ بە بۆنەی نەورۆزەوە بەڕێوەچوون.
بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

محەمەد شیاع سودانی: جەژنی نەورۆز لە گەلی کوردستان پیرۆزبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share