تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”.

شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکرا و لە نەخۆشخانە چارەسەرکران”.

وتیشی، “بەشێکی زۆریان تەمەنیان هەڵکشابوو زۆرینەیان نەخۆشیی رەبۆیان لەگەڵدا بوو، سەرجەمیان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنیان بەجێهێشت و باری تەندروستییان جێگیرە”.

شەریف رەحیم، ئەوەشی وت، “خۆڵبارین کاریگەریی لەسەر چاو، پێست و سییەکان بەجێدەهێڵێت پێویستە هاوڵاییان لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆرپێویست نەبێت نەچنە دەرەوە ئەگەریش ناچاربوون بچنە دەرەوە دەمامک بەکاربهێنن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچە وادەی خۆپیشاندانیان راگەیاند

بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە رۆژی شەممە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا…
زیاتر ببینە

فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق…
Total
0
Share