ئیسماعیل گەڵاڵی: وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکەکانی عێراق بێنە سلێمانی بێبەرامبەر دوو بینام هەیە پێیاندەدەم

ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکە حکومییەکانی عێراق بیانەوێت بێنە سلێمانی بینایان پێدەدەم.

ئیسماعیل گەڵاڵی، ئابوریناس و ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “من دوو بینام هەیە لە سلێمانی، ئەگەر بانکە حکومییەکانی عێراق بیانەوێت بەیانی بێنە سلێمانی بێبەرامبە دەیاندەمێ و پارەی ئاو و کارەباکەش خۆم بۆیان دەدەم”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “بەهاتنی ئەو بانکانە بازاڕ، فەرمانبەران و پیشەسازیی لە کوردستان دەبوژێتەوە چونکە ئێستا کوردستان لە وشکبووندایە و بە پێدانی مووچە و هێنانی ئەو بانکانە دەبوژێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی: پێشنیار دەکەم ئەو کەسانە پاداشت بکرێن کە سەرپێچیی شۆفێران تۆماردەکەن

بەهمەن ئەحمەد، ڕایگەیاند، پێشنیار دەکەم ئەو کەسانە پاداشت بکرێن کە سەرپێچیی شۆفێران تۆماردەکەن. بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای…
Total
0
Share