بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 245 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 245 ملیۆن و 622 هەزار و 724 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 226 ملیۆن و 992 هەزار و 724 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 18 ملیۆن و 630 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 18ی ئازاری 2024 بوو کە تێیدا 242 ملیۆن و 670 هەزار و 680 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.