تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی یەک ملیۆن و 530 نەخۆش سەردانیان كردووە و 695 نەخۆش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵ كراون.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 509 بوژانەوەی دڵ و 18 نەشتەرگەری دڵ و 301 قەستەرە و 160 باڵۆن و 8 پەیس مەیكەر ئەنجامدراون.

بەپێی هەمان ئامار، مانگی رابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 315 پشكنینی سیتی سكان و 271 ئیكۆ و 346 هێڵكاری دڵ ئەنجامدراون ، هەروەها 54 چارەسەری سرووشتی كراوە و 113 تیشك گیراوە و پێنج هەزار و 957 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجامدراون.

 

بابەتی پێشتر

حکومەتی هەرێم: ئەمشەو ئەگەری روودانی لافاو هەیە و سبەی دۆخی کەشوهەوا سەخت دەبێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share