حکومەتی هەرێم: ئەمشەو ئەگەری روودانی لافاو هەیە و سبەی دۆخی کەشوهەوا سەخت دەبێت

حکومەتی هەرێم، هۆ‌شداری بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، ئەمشەو ئەگەری روودانی لافاو هەیە و سبەی دۆخی کەشوهەوا سەخت دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی كوردستان روودەدات، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری هەستانی لافاو هەیە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێم دەڵیت، هۆشداری دەدەینە هاوڵاتییان، پابەندی ئەم رێنماییانە بن:

1- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل رانەگرن.

2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.

3- لە رێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و ئەگەر زۆر پێویست نەبێت رێگەكان بەکارنەهێنرێن.

4- بە رێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکان پابەندبن.

لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، بۆ زانیاریی زیاتری هاوڵاتییان، زۆرترین باران لەم كاتانەدا لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت:

هەولێر/ 40 ملیم/ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە تاكو كاتژمێر 6 ی ئێوارە.

سلێمانی/ 40-55 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكو چوارشەممە.

دهۆك/ 70 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.

هەڵەبجە/30-35 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.

گەرمیان/30-40 ملیم/ دواینوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.

زاخۆ/80 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.

سۆران/ 60ملیم/ بەرەبەیانیی سێشەممە، تاكوو درەنگانی شەوەكەی.

راپەڕین/ 85 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەمە.

 

بابەتی پێشتر

کۆشکی بەکینگهام مردنی پاشا چاڕلز رەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. شەش چەكداری داعش كوژران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكان شەش چەكداری داعشیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای كەركوك كوشتووە. لە ڕاگەیاندراوێكدا…
Total
0
Share