کۆشکی بەکینگهام مردنی پاشا چاڕلز رەتدەکاتەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆشکی بەکینگهام دەنگۆی مردنی پاشا چارڵزی سێیەمی بەریتانیای رەتکردەوە دوای ئەوەی دەنگۆی مردنی بڵاوکرایەوە.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆشکی بەکینگهام دەڵێت، “خۆشحاڵین ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە کە پاشا بەردەوامە لە جێبەجی کردنی ئەرکەکانی و گرنگیدان بە کاروبارە تایبەتەکان”.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی کۆشکی بەکینگهامەوە دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا هاتووە، “ئێوارەی رۆژی یەکشەممە پاشا چارڵز لە تەمەنی 75 ساڵیدا و بەشێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دواییکرد”.

دواتریش وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکرایەوە کە تێیدا ئاڵای بەریتانیا بە نیوەیی بەسەر کۆشکی پاشا چاڕڵزدا هەڵکراوە، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەش ساختەن و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022 کاتێک شاژنە ئێلیزابێسی دووەم کۆچی دواییکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
Total
0
Share