ڕوسیا بەشێک لە هێزەکانی لەسەر سنووری ئۆکرانیا کشاندەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەندێک لە سەربازەکانی لەسەر سنووری ئۆکرانیا ‏دەگەڕێنێتەوە بنکەکانیان.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، “بەشێک لە سەربازەکان کە پێشتر ‏بەشداریی نمایشی سەربازییان کردووە لەسەر سنوور، دەگەڕێندرێنەوە بنکەکانیان”.‏

وەزارەتەكە كۆكردنەوەی هێزی ڕوسیای لەسەر سنووری ئۆكرانیا بە “نمایشی سەربازی” ‏وەسفكردووە و بەشێكیان دەگەڕێنەوە شوێنەكانی پێشوویان.‏

ماوەیەكە كۆكردنەوەی هێز لەسەر سنووری ئۆكرانیا لەلایەن ڕوسیاوە نیگەرانی و ‏هەڵكشانێكی سیاسی و سەربازیی لێكەوتووەتەوە و ئەمریكا و ڕۆژئاوا باس لە ئەگەری ‏هێرشی ڕوسیا بۆسەر وڵاتەكە دەكەن، لەكاتێكدا مۆسكۆ نیازی لەو شێوەیە ڕەتدەكاتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بەهای 2 ملیۆن یۆرۆ 14 کارمەندی فڕۆکەخانەیەکی ئیسپانیا کەلوپەلی گەشتیارانیان دزیوە

پۆلیسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە،”14 کارمەندی فڕۆکەخانەیەکی دوورگەی تێنریفی ئیسپانیا دەستگیرکراون، بە تۆمەتی دزینی شتومەکی گەشتیاران بە بەهای نزیکەی دوو…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: رۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێدەکات

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەت،…
Total
0
Share