ترەمپ هەڕەشە لە کۆچبەران دەکات لەئەگەری بوونەوەی بە سەرۆک

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پێشوازی لە رەتکردنەوەی پڕۆژە یاسای کۆچبەران کرد و رایگەیاند، ئەگەر دووبارە وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونەوەی سەرکردایەتی “ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ” بەشێوەیەکی بەرفراوان دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وادەردەکەوێت لە ژێر فشاری ترەمپدا یاسادانەرانی کۆمارییەکان پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا رێگری لە هەر چاکسازییەک لە سیاسەتی کۆچدا بکەن.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یەکەمین هەڵمەتیدا بە بەڵێنی دروستکردنی دیوارێک لە نێوان ئەمریکا و مەکسیکدا جەماوەری بۆخۆی بەدەستهێنا و ڕایگەیاند، دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران یەکێک دەبێت لە کارە گرنگەکانی کە ئەنجامی دەدات.

وتیشی، “لە رۆژی یەکەمەوە کۆتایی بە هەموو سیاسەتە سنوورییە کراوەکانی ئیدارەی بایدن دەهێنم و گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی نیشتمانی لە مێژووی ئەمریکادا دەستپێدەکەین، هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف روونكردنەوە لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات

بابەتی دواتر

ناسا دەیەوێت كورەی ئەتۆمی لەسەر رووی مانگ دابنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share