ئومێد باڵەبان: ئەوەی لە هەولێر زەرەرمەندی یەکەمە توێژی هونەرمەند و رۆشنبیری شارەکەیە

ئومێد باڵەبان رایدەگەیەنێت، کاتی ئەوەیە هەولێر بۆ هەولێرییەکان بێت، نەک تەنیا دروشمی باق و بریق بێت، ئەوەی ئێستا لە هەولێر دەبینرێت توێژی هونەرمەند و رۆشنبیری شارەکە لێی زەرەرمەندە.

ئومێد باڵەبان، هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئایا هەولێر بۆ هەولێرییەکانە؟ کاتی ئەوەیە بە کردار هەولێر بۆ هەولێرییەکان بێت، نەک تەنیا دروشمی باق و بریق، ئەوەی لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە لە شارەکە زەرەرمەندی یەکەمە، توێژی رۆشنبیر و هونەرمەندی شارەکەیە.

دەشڵێت، لەسەر حسابی خەڵکی بەشەرەفی هەولێر، قەرەج و سوک و چرووک نەما گەورەنەکرێن، میدیاکار و هونەرمەندی هەموو شارەکان بە داهاتێکی باش ژیانێکی خۆش دەژین، بەڵام تەحەدا دەکەم، ئەگەر میدیاکار و رۆشنبیری هەولێر لە شارەکانی دیکە بتوانن لە شارەکانی دیکە بۆیان بچێتەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە: پاش 10 رۆژ جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵ کاراکرایەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ئاشکرایدەکات، پاش ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆ 10 رۆژ وەستا، جارێکی دیکە خزمەتگوزاریی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاتژمێرێک هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان لە رێگەی بازگەکانەوە قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنەوە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ رۆژی کردنەوەی…
Total
0
Share