رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق بۆ 12% کەمیکردووە

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا و لە 20%ەوە بۆ 12% دابەزیوە.

لەلایەکی تریشەوە، کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی بەشدارییان لەو ناوەندانە کردووە، کە بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری لە وڵاتدا کراونەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، لە سەرەتای دامەزراندنی دەستەی بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە ساڵی 2011وە تاوەکو ئەمساڵ، 2 ملیۆن و 250 هەزار کەس بەشدارییان کردووە لە 1236 ناوەندی تایبەتمەنتدا.

 

 

 

بابەتی پێشتر

چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بابەتی دواتر

دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share