بەبۆنەی نەورۆزەوە لە عێراق رۆژێک و لە هەرێم سێ رۆژ پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز لە عێراق یەک رۆژ و لە هەرێم سێ رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە رۆژی پێنجشەممە 21 ی ئازار بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی فیدڕاڵ پشووی فەرمی بێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە بەپێی خشتەی رۆژە پشووەکانی هەرێم، بە هەمان بۆنەوە رۆژانی 21 و 22 و 23 ی ئازار لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

بۆ ئەمساڵ رۆژانی 22 و 23 ی ئازار دەکەونە رۆژانی هەینی و شەممە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیارینەداوە قەرەبووی پشووەکان لە رۆژێکی دیکەدا بکاتەوە.

 

بابەتی پێشتر

"پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزاندا دەفرۆشرێن مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییان تێدابێت"

بابەتی دواتر

وەزیری خوێندنی باڵا: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پرسی دابەشنەکردنی مووچە نەخراوەتە دەنگدانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share