مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان دەرناچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڵاویکردەوە، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزووتنەوەی كوردایەتی و مرۆڤایەتی بە ویژدان دەرناچێت و هەمیشە زامێکی سارێژنەبووە تا ئەو رۆژەی هەڵەبجە و هەموو كوردستان دەگەنە دوا قۆناغی رزگاری و ئارامی و ئاوەدانی و قەرەبووی لانی كەمی زوڵم و ستەمی رژێمەکەی سەدام وەردەگیرێتەوە.

لە بیرەوەری 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، هەڵەبجەی ئەمڕۆ پێویستی زیاتر و زیاتری بە ئاوەدانی و بوژانەوە و ژینگەیەکی پاک و تەندروست بۆ ژیان هەیە، ئومێدی خەڵكەکەی ئەوەیە دوای بوونی بە پارێزگایەکی خنجیلانەی هەرێم، لە ئاستی عێراقیشدا رێکارە یاسایی و ئیدارییەکانی بوونی بە پارێزگای 19مینی وڵات تەواو ببێت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم ئەرک و شانازییە نیشتمانی و مرۆییە بە زوویی راپەرێنێ.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لە دەیەکانی رابردوودا درێغی لە خزمەتکردنی کەیسی ئیداری و ئاوەدانی و بوژانەوەی هەڵەبجە و ناساندنی وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی جینوساید و هاندانی بەرپرسیارێتیی مۆراڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانە گەورەیە نەکردووە، لەمەودواش بە گوڕوتینێکی زیاتر لەم ئەرکە پیرۆزە بەردەوام دەبێت و لە ئاستی هەموو نوێنەرایەتییەکانی لە پەرلەمان و حکومەت، لە ئاستی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدا تێکۆشانی هەمەلایەن و دەستە جەمعی و بەکردەوەی بۆ دووپاتدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

شەقڵاوە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
Total
0
Share