کەلار.. رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

ئەمڕۆ لە رێگەی گوندی توران لە سنووری گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگای گوندی توران نزیک ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز کە بە ئاراستەی گوندی توران رۆیشتووە وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی و سەرنشینێکی برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

حزبی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ دوو حزبی دیکە هاوپەیمانێتیی پێکهێنا

بابەتی دواتر

ئیتاڵیا بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکدا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەمانەوێت ئەو حوکمڕانییەی دێتەکایەوە خزمەتکاری خەڵکەکەمان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات. ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ…
Total
0
Share