سەرۆکی پارتی بەرەی تورکمان، یەکێتی داوای لابردنی کورسی کۆتاکانی نەکردووە

سەرۆکی پارتی ئیرادەی تورکمان رایگەیاند، باشتربوو حزبە تورکمانییەکان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکەن

مەحمود چەلەبی سەرۆکی پارتی ئیرادەی تورکمانی رایگەیاند، باشتر بوو هەر 10 حزبە تورکمانییە، بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکەن، لەبری ئەوە بەیەکەوە لیستێکیان رابگەیاندایە، وا جوانتر بوو بەیەکەوە بچوونایەتە پەرلەمانی کوردستان و لەوێ هەڵوێستی خۆیان هەبووایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی نەهاتووە کورسی کۆتاکان لاببرێت، بەڵکو دەڵێت نابێت کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 100 کورسی زیاتربێت.

هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا مەحمود چەلەبی جەختیلە لێدوانێکی پێشووی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی کردەوە کە رایگەیاندبوو “ئەو داوایەی ئەوان لە دادگای فیدڕاڵی تۆماریانکردووە بۆ نەهێشتنی کورسی کۆتاکان نەبووە”.

ئاشکراشیکرد، ئەسڵی مەسەلەی کورسی کۆتا بۆ ئەو لایەنانەیە کە خۆیان نەتوانن دەنگی پێویست بەدەستبهێنن بۆ چوونە پەرلەمان، ئێمە نفوزی خۆمان دەزانین چۆنە، ئەگەر بەشداریی هەڵبژاردنیش بکەین دەتوانین دەنگی پێویست بەدەستبهێنین.

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران: کار بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار دەکەین

بابەتی دواتر

لە کاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار چی بەسەر هات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك كیلۆ مریشك…
زیاتر ببینە

عامری گەیشتە هەولێر

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح گەیشتە هەولێر و تاوتوێی گۆڕانكارییە سیاسییەكان دەكات. کەمێک لەمەوبەر هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح گەیشتە…
Total
0
Share