مۆبایلێک بە یەک بارگاویکردنەوە پارتییەکەی بەشی هەفتەیەک دەکات

داهێنانەکان لە جیهانی تەکنەلۆژیدا زۆر خێران، بەجۆرێک لەماوەی چەند ساڵێکدا دەکرێت ئەوەی لە ماوەی رابردوو ئاستەم بووبێت، دروستبکرێت، دروستکردنی پاترییەکەی زۆر بەهێزیش خەونی زۆر کەس بووە لە رابردوودا، بەڵام کۆمپانیایەکی ئەمریکی توانی مۆبایلێکی زیرەک بە پاترییەکی 28 هەزار میلی ئەمپێری دروستبکات.

مۆبایلەکە ناوی Hard Case P28K و بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئەم مۆبایلە زیرەکە بەهۆی گەورەیی قەبارەی پاترییەکەیەوە، کێشی نزیکەی نیوکیلۆ بێت.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری پاترییەکە دەڵێت، “مۆبایلەکە بە تایبەتی بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دروستکراوە کە پێویستیان بە پاترییەکی درێژخایەن هەیە، وەکو گەشتیاران بۆ نموونە.”

بەهۆی توانای پاتری ئامێرەکەوە کە نزیکەی 28 هەزار میلی ئەمپێرە، توانای کارکردنی بەردەوامی بۆ ماوەی 122 کاتژمێر هەیە و بە 90 خولەک بارگاویی دەبێتەوە.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکات و پێشبینی دەکرێت نرخەکەی لە نزیک 300 دۆلاردا بێت و لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەخرێتە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

بۆ ماوەی دوو رۆژ هاتوچۆی گەشتیاریی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران رادەگیرێت

بابەتی دواتر

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: نیگەرانین لە پێشێلکارییەکانی سەر ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆسكۆڤیچ دێتەوە

ڕوسیا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ دەستپێدەكاتەوە سێرگی سۆبیانین شارەداری مۆسكۆ ئاشكرایكرد، دەستدەكەنەوە بە دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ لەو…
Total
0
Share