هونەرمەند رەزا جوولەکانی کۆچی دواییکرد

جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “رەزا جوولەکانی، هونەرمەندی میللی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تەرمەکەی لە زڕگوێزەوە بەرەو سلێمانی دەهێندرێت و چاوەڕوان دەکەین لە مزگەوتێکی سلێمانی رێورەسمی بەخاکسپاردنەکەی دەستی پێ بکات”.

رەزا جوولەکانی، هونەرمەندی میللی کورد، لە ساڵی 1964 لە گەڕەکی سەرشەقام لەدایکبووە و لە ساڵی 1978 یەکەم بەرهەمی بە شێوەی کاسێت بڵاوکردووەتەوە و بە کاریگەری حەسەن زیرەک دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رەنگدانەوەی خواستی دانیشتووانەكەیەتی

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێكهاتەی نوێی ئەنجوومەنەكە…
Total
0
Share