دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری د.ا.عـ.ـش رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری چەکدارانی داعـ.ـش، بەناوی کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بە هەماهەنگیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، لە رۆژی 8ی کانونی یەکەمی 2025 تا 9ی شوباتی 2026 توانیان چەند ئۆپراسیۆنیک بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان لە سنووری هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، گەرمیان و دیالە ئەنجامبدەن.

روونیشیکردەوە، پیلانی چەکدارانی داعـ.ـش (کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی) سەر بە ویلایەتی کوردستان بریتیبووە لە:

– خۆڕێکخستنەوە و دروستکردنی گروپی تـ.ـرۆریستی

-دروستکردنی شوێنی مانەوە (المضافة)

-گواستنەوەی چەکدارانی داعـ.ـش لە وڵاتانی دراوسێ بۆ هەرێمی کوردستان و خوارووی عێراق

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکۆی ئەم چالاکییەدا کارمەندێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان برینداربوو، هەروەها توانرا 10 تیرۆریست دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر هەشت چەک، یەک دەمانچە، دوو بۆمـ.ـبی دەستی، ماددەی تەقـ.ـینەوە لە جۆری سـ.ـی فۆڕ، دووربین و پشتوێنی خـ.ـۆکوژی.

لە کۆتایشدا هاتووە، ئێستادا سەرجەم تـ.ـیرۆریستان بە ماددەی چواری تیـ.ـرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێكی ئەمریكی: سوپای تورکیا بە گوندنشینانی هەرێمی وتووە بگەڕێنەوە شوێنەکانتان دەکوژرێن

ڕێکخراوی (CPT)ی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “سوپای تورکیا بە دانیشتوانی…
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: بەپێی ئەو نرخە بازرگانییەی پڕۆژەی رووناكی 500 هەزار هاوڵاتی جگەلە گلۆپ ناتوانن هیچ ئامێرێك بەكاربهێنن

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “بەپێی ئەو نرخە بازرگانییەی پڕۆژەی رووناكی 500 هەزار هاوڵاتی جگەلە…
Total
0
Share