بۆچی پێویستە لەکاتی بەکارهێنانی ماسکدا لووتت دابپۆشیت ؟!

هەموومان بینیومانە کەسانێل ماسک دەپۆشن و تەنها دەمیان داپۆشیوە و لووتیان بەدەرەوەیە ، لەوانەیە وتبێتت ئایا ئەمە دروستە ؟! نەخێر لێرەدا باسی ئەوە دەکەین کە بۆچی گرنگە لووتمان دابپۆشین لەکاتی بەکارهێنانی ماسکدا هەروەک چۆن دەممان دادەپۆشین ڤایرۆسی سارس-کۆڤید لە ڕێڕەوی لووتدا دەژی، کاتێک کەسێکی تووشبوو هەناسەدەداتەوە، تەنۆکە ڤایرۆساویەکان دەردەدات لە لووتییەوە بۆ ناو هەوا (سەرنج بدەن تەنها باسی هەناسەدانەوەی ئاسایی دەکەین نەک کۆکە یاخود پژمین، تەنانەت کردەوەیەکی سادەی هەناسەدان تەنۆکە دەردەدات). پۆشینی ماسکێک لەسەروو لووت و دەم یارمەتیدەرە بۆئەوەی ئەم تەنۆکانە نەڕۆنە هەوا و نەگەنە کەسانی دیکە.

لەوانەیە ئەو کەسانەی (نیوە ماسک) دەکەن هەست بە تەندروستی بکەن، ئەو تەنۆکانەی وەریدەگرن لە لووتیانەوە بێ زیانە – زیانی نییە، پیس نییە، بەڵام لە ئێستاوە كە ئەمەت بیستووە خەڵک دەتوانن توشبووبن بەبێ ئەوەی نیشانەیان هەبێت بۆیە هەندێک کەس لەوانەیە وا هەست بکەن سەلامەتن ئەگەر تەنها نیوە ماسک بەکاربێنن، بەڵام نازانن کە لەمڕێگەیەوە بۆیان دەگوازرێتەوە.

بەکارهێنانی ماسک تەنها بۆ پاراستنی کەسانی تر نییە، ئێستا لێکۆڵەران پێشنیار دەکەن کەمکردنەوەی قەبارەی میکرۆبەکان لەو کەسەی هەناسە هەڵدەمژێت پارێزگاری لە نەخۆشکەوتنی ئەو کەسە دەکات کە ماسکی پۆشیوە.

بۆیە ئەگەر لووتت بە دانەپۆشراوی دەهێڵیتەوە میکرۆبی زیاتر هەڵدەمژیت لە هەوا و دەوروبەرت و خۆت دەخەیتە بەر مەترسییەکی زیاتر بۆ گرتنی کۆڤید-19، هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە لووت هەناسە نادەن بەهۆی خوێنتێزان یان لادانی بەربەستەکان یاخود کێشەیەکی پزیشکیی دیکە.

تەنانەت ئەگەر نەتوانی بە لووت هەناسە بدەیت هەوا بە ڕێڕەوی لووتدا دەڕوات، هێشتا دەتوانیت تەنۆکەی ڤایرۆساوی هەڵبمژیت و بە لووت دەری بکەیت، کەواتە لێرەشدا پێویستە لووت دابپۆشیت بە ماسک.

ئەگەر داپۆشینی لووت و دەم بە ماسک وادەکات هەست بە ترسی خنکان بکەیت، جۆری دیکەی داپۆشینی دەموچاو و ماسک تاقیبکەرەوە، بۆ نموونە ماسکێکی گەورەتر یاخود قوماشێکی چەند چین بۆ دۆزینەوەی جۆرێک کە بتوانی بە ئاسوودەیی بەکاری بهێنیت لە داپۆشینی لووت و دەمدا، بەم شێوەیە خۆت و دەوروبەرەکەت پارێزراودەبن لە کۆڤید-19.

بابەتی پێشتر

دەمامكی زیرەكی تایبەت بە كۆرۆنا دروستكرا

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان لەسەر ڤیدیۆ کلیپێک داوای یاسایی تۆمار دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share