وتەبێژی حکومەتی عێراق راگرتنی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەتدەکاتەوە

باسم عەواد، وتەبێژی رەسمی حکومەتی عێراق راگرتنی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و دەڵێت، “ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت”.

وتەبێژی رەسمی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، “دابینکردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی رێککەوتنێک و بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت و ئەو هەواڵانەی باس لە وەستاندنی ناردنی پارە دەکەن دوورن لە راستیەوە”.

سەبارە بە مووچەی مانگی ئازار وتەبێژی رەسمی حکومەتی عێراق دەڵێت، “وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە دابینکردنی بودجە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئازار، هاوکات پابەندیشە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بە خێراکردنی لە پڕۆسەی تەواوکردنی رێکارەکانی خۆجێیکردنی مووچە لە بانکە دیاریکراوەکاندا”.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەمجار دانیمارک بڕیار دەدات ژنان بخاتە خزمەتی سەربازییەوە

بابەتی دواتر

پێنج لە گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی رۆژووگرتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێبكەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share