ئەنجومەنی وەزیران: نابێت کۆسپ و تەگەرە بخرێتە بەردەم خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و رایگەیاند تیایدا رایگەیاند، پێویستە مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت.

جەختیشیکردووەتەوە، نابێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بێبەش بکرێن لە ماف و شایستەی دارایی خۆیان، چونکە ئەمە مافی دەستوریی و یاسایی مووچەخۆرانی هەرێمە و نابێت تێکەڵی هیچ ناکۆکیەکی نێوان هەردوو حکومەت بكرێ و کۆسپ و تەگەرە بخرێتە بەردەم خەرجکردنی.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی وئابووری ئاماژەی بەوەداوە وەزارەتەکەی، داوای تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو بەبێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی 2024  بە بڕی ( 949,813,146,170) ملیار دینار.

بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ، تەنها بڕی 569 ملیار و 219 ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە رێژەی تەنيا (%59) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم و ئەمەش وا دەکات کە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات دروست ببێت.

ئەوەش هاتووە، “دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمدا بکرێت.”

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ رێگرییەک نییە بۆ پشت بەستن بە پڕۆژەی (هەژماری من) کە پڕۆژەیەکی گرنگ و پێشکەوتووی بانکییە و هاوشێوەی پرۆسەی تەوتین-ە و تێچووەکەشی کەمترە و خزمەتگوزاریشی زیاتر و باشترە و لە ژێر سەرپەرشتی و رێگەپێدانی بانکی ناوەندی عێراق کراوە، بۆیە دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم، لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و (هەژماری من) ەوە، مووچەی خۆیان وەربگرن.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆکی دەرکرد

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی لە بارەی وەرگرتنی پێوەری کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جگەرەی ئەلیكترۆنی قەدەغە كرا

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە بە قەدەغەكردنی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیكترۆنی و لەمەودوا هەر فرۆشگە و دوكانێكیش بیفرۆشێت رێكاری…
Total
0
Share