عێراق وەبەرهێنانی نەوت و غاز بە ڕێژەی 1/3 زیاددەكات

حكومەتی عێراق قەبارەی وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت و غازدا بۆ 17 ملیار دۆلار زیاددەكات و دەیەوێت نەوت و غازی زیاتر بەرهەمبهێنێت.

ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق هەوڵدەدات لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا بەهای وەبەرهێنان لە نەوت و غازدا بۆ 17 ملیار دۆلار بەرزبكاتەوە و وتی، ئێستا 13 ملیار دۆلارە.

بەپێی وتەی وەزیری نەوت، ئەو پارەیەی عێراق ساڵانە دەیدات بە كۆمپانیاكانی نەوت و غاز بریتییە لە 13 ملیار دۆلار، بەڵام كۆمپانیاكانیان ڕاسپاردووە پلانی وەربەرهێنانی نەوت و غاز خێراتربكەن و وەبەرهێنان لەو دوو كەرتەدا فراوانبكەن.

ئیسحان عەبدولجەبار، واژووكردنی گرێبەستی نوێی دەرهێنانی نەوت لەگەڵ كۆمپانیاكاندا ئاشكرادەكات و دەڵێت، گرێبەستی نوێ لەگەڵ گەورە وەبەرهێنەرانی وەك كۆمپانیای تۆتاڵ-دا واژووكراوە و لەگەڵ كۆمپانیای شێڤرۆن گفتوگۆدەكەن بۆ وەبەرهێنانی زیاتری نەوت لە باشووری عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى دارایی داوایه‌كى یاسایی 75 ملیار دیناریی له‌ كۆمپانیاى نالیا برده‌وه‌‏

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی یاسایی به‌ به‌های 75 ملیار ‏دینار له‌ كۆمپانیای نالیا برده‌وه‌، وەزارەتەكە…
Total
0
Share