میوەی وشککراو بۆ خواردن گونجاوە لە مانگی رەمەزاندا؟

میوەی وشککراو، ڤیتامین و پرۆتین و ریشاڵی خۆراکی تێدایە و جێگرەوەیەکی تەندروست و تەواو و گونجاوە بۆ شیرینی لە مانگی رەمەزاندا.

لە مانگی رەمەزاندا، بە وتەی پزیشکان و پسپۆڕانی بواری خۆراک، خواردنی میوەی وشککراوە یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی شەکری سروشتیی بۆ جەستە کە دەیگۆڕێت بۆ وزە، ئەمە جگە لەوەی جێگرەوەی ئەو شلەمەنیانەیە کە لەدەست دەچێت لە ماوەی کاتژمێرە درێژەکانی رۆژوودا. بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە بە رێژەیەکی مامناوەند بخورێت و زیادەڕەویی تێدانەکرێت.

میوەی وشککراو میوەی سروشتییە کە کەوتووەتە ژێر پرۆسەی وشککردنەوەوە و کێشیان کەم دەکات و ئاوییان کەم دەبێتەوە چەندین جۆری جیاوازی میوەی وشککراو هەیە، باوترین جۆرەکانی بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا بریتین لە: کشمش، هەنجیر و قەیسی.

ئەوەی میوەی وشککراو لە میوەی تازە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر پارێزگاری لێبکرێت.

کاربۆهیدراتی ئاڵۆز و سادە و ڕیشاڵ و ڤیتامین و دژە ئۆکسانی تێدایە، جگە لەوەش ئەو ماددە خۆراکیانەی کە رۆژوەوانان پێویستیانە لە کاتی رۆژووگرتندا بۆ جەستە دابینیدەکات.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: هیچ پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەران نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share