خۆراکی دایکی دووگیان دەبێتە هۆی پێکەنین و تووڕەبوونی کۆرپەلە

زانایان لەڕێگەی سۆنارەوە چاودێریی باری دەروونی و ڕووخساری کۆرپەلەیان کردووە لەکاتێکدا، دایکە دووگیانەکە خۆراک دەخوات، بەپێی توێژینەوەکە کاتێک کۆرپەلە لە منداڵدانی دایکیدا خۆراک دەخوات گۆڕانکاری لە ڕووخسار و دەروونیدا ڕوودەدات.

توێژینەوەکە نمونە بەوە دەهێنێتەوە کە لە کاتی چاودێریکردنیاندا بۆ کۆرپەلە دەرکەوتووە، کاتێک تامی گێزەر دەکەن پێدەکەنن، کاتێک شێلم دەخۆن چاوەکانیان زیاتر لە کاتی ئاسایی دەکەنەوە.

لە تاقیکردنەوەکاندا 100 ژنی دووگیان چاودێرییان کراوە، هەریەکەیان کەپسولێکی 400 میللیگرام گێزەر و تۆزی قەیسییان تێدابووە.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە، کۆرپەلە لە منداڵدانی دایکیدا دەتوانێت تامی خۆراکەکان جیابکاتەوە، چونکە ئەو پێکهاتە خۆراکییانەی دایک دەیخوات دەچنە خوێنەوە دواتر لەڕێگەی منداڵدانەوە دەچنە ناو شلەی “ئامنۆتیک” کە ئەو شلەیەیە کۆرپەلە دەپارێزێت، لەناو شلەکەدا کۆرپەلە تامی خۆراکەکان دەکەن کاتێک شلەکە هەڵدەمژن و قووتی دەدەن.

بەپێی ئەنجامەکان، ئەوانەی تامی گێزەریان کردووە، بەردەوام وەڵامی زیاتریان بۆ “ڕووخسارێکی پێکەنیناوی” نیشانداوە، بە پێچەوانەی ئەوانەی کە تامی قەیسیی تاڵیان کردووە، کە هەریەکەیان بە ڕوخسارێکی گرژەوە دەرکەوتوون.

بۆیە توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە، کە ڕقبوونەوە لە تامی تاڵ سیفاتێکی سروشتییە و ئەوەش یارمەتیی باوباپیرانمانی داوە لە ژەهرەکان دووربکەونەوە.

بەڵام توێژەران لە هەمان کاتدا پێیان وایە، “بەهەمان شێوە حەزکردن لە خۆراک بە خۆراکی دایکەکانمان پێش لەدایکبوون لە قاڵب دەدرێت”، دکتۆر بەیزا ئوستون، توێژەر لە بواری دەروونناسی لە زانکۆی دورهام لە ئینگلتەرا و سەرۆکی تیمی زانستی، ئامادەکاریی بۆ توێژینەوەکە کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە دایکان لەوانەیە دواتر بتوانن ڕێگری بکەن لە “تێکچوونی خواردن” بە خواردنی باش لە کاتی دووگیانیدا.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو گەنجەی لە پەتی سێدارە ڕزگاركرا

بابەتی دواتر

دارخورما لە كوردستان.. دەستپێكی قۆناغێكی نوێی ژینگە و كشتوكاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share