وەزیری تەندروستیی هەرێم وادەی گەیشتنی یەكەم كاروانی ڤاكسین ئاشكرادەكات

وەزیری تەندروستیی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەی شەو پێنج ھەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لە چینەوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی شوبات لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی، سبەی كاروانی یەكەمی ڤاكسینێكی چینی دەگاتە ھەرێمی كوردستان و عێراق، كە بڕی ھەرێمی كوردستان لەو كاروانە پێنج ھەزار ڤاكسینە.

وتیشی، “پاش گەیشتنی ڤاكسینەكە پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە و دواتر بڕیار لەكاتی دابەشكردن و بەكارھێنانی دەدرێت”.

سامان بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو، بەشێك لەو ڤاكسینانە لەسەر داوای كونسوڵی چین بۆ ئەو ھاوڵاتییە چینیانە بەكاردەھێنرێت كە لە ھەرێمی كوردستانن، نزیكەی چوار ھەزار دۆزیشی بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكاردەھێندرێت و بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان دابەشدەكرێت.

باسی لەوەشكرد، چاوەڕوانی گەیشتنی كاروانی دیكە دەكەین لە بەغدادەوە، ئەگەری هەیە لە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو كاروانی دیكەمان پێبگات.

وەزیری تەندروستی جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، دەبێت هاوڵاتیان ئەوە بزانن كە جێگرەوەی ڤاكسین، ماسك و لێك دوركەوتنەوە و خۆپارێزییە.

دەربارەی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسەكەش وتی، زۆرینەی هەرە زۆری توشبووانی ئێستای هەرێم بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكەیە. ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ لە دهۆك پشكنینی تایبەت بۆ هەندێك لە توشبووان كراوە و دەركەوتووە زۆرینەیان توشبوون بە زنجیرە نوێیەكەی كۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

لە تەقینەوەیەکدا لە ئەنبار حەوت چەکداری حەشدی عەشایەری کوژران

بابەتی دواتر

سەرۆك فراكسیۆنێك: كورد پێشنیارەكانمانی بۆ چارەسەری كێشەی پشكی هەرێم ڕەتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی دەستشتنە

ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەم، وەك ڕۆژی جیهانیی دەستشتن دیاریكراوە، ڕێكخراوە تەندروستییەكان داوادەكەن مرۆڤەكان زیاتر دەستەكانیان بشۆن. ڕۆژە جیهانییەكە…
Total
0
Share