لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت

بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەشی چوار مانگ لە پێداویستیی خۆراکی بەردەستە بۆ ئەوەی وەک سەبەتەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت.

ستار جابری بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەرەوپێشچوونی زۆرباش لە کارکردنی وەزارەتەکەمان هاتووەتە کایەوە، بە تایبەت لەڕووی عەمباری ستراتیژییەوە، بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەزارەتەکە بەشی شەش مانگ خواردنی عەمبارکراومان هەیە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا پێنج ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمی عەمبارکراو هەیە کە ئەمەش بڕێکی پێویستە تا وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵ.

باسیلەوەشکرد، لە ئێستادا بەشی سێ سەبەتەی خۆراکی، خۆراک بەردەستە، هیوادارین لە چەند رۆژی داهاتوودا ، جگە لەوەش ئەو کەسانەی کە بێکارن جگە لەو سەبەتە خۆراکییانە سەبەتەیەکی دیکەی خۆراکی بۆ ئەو کەسانە تەرخانکراوە کە بێکارن، هاوکات بۆ ئەمساڵ 24 سەبەتەی خۆراکی بۆ سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتیی دابینکراوە.

بابەتی پێشتر

دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان زێباری کشانەوەی لە دادگای فیدڕاڵی راگەیاند

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: کۆرۆنا تێکڕای تەمەنی کەمکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share