لە زیقار 140 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە

لە پارێزگای زیقار 140 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە و بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی هەڵمەتێکی پشکنین بۆ ئارایشتگا و سەرتاشخانە و سەنتەرەکانی جوانکاری و کلینکەکان دەستیپێکردووە.

ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کەمترین حاڵەتی ئایدزی تێدا تۆمارکراوە بە شێوەیەک لە هەر 100 هەزار کەسێک تەنها شەش کەسیان هەڵگری نەخۆشییەکەن ئەمەش لە ئاستی ئاسایی کەمترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لەو شوێنانە دەستپێدەکات کە مۆڵەتی کارکردنیان نییە و هۆکارێکن بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە جگە لە هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران تەنها ئەمڕۆی ماوە

بابەتی دواتر

کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share