زەنگی مەترسی لەبارەی نەخۆشیی شەکرەوە لێدەدرێت

توێژینەوەیەکی نوێی جیهانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە جیهاندا لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا ئەگەر رێکاری گونجاو نەگیرێتەبەر.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی پەیمانگای پێوانە و هەڵسەنگاندنی تەندروستی لە زانکۆی واشنتۆن ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە 529 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشیی شەکرە بوون.

پێشبینی دەکەن تا ساڵی 2050 ئەو ژمارەیە دوو هێندە زیاد بکات و بگاتە یەک ملیار و 300 ملیۆن کەس.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆربەی حاڵەتەکان نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمیان هەبووە ، کە ئەو جۆرەیە پەیوەندیی بە قەڵەویەوە هەیە و تاڕادەیەکی زۆر دەتوانرێت رێگری لێبکرێت.

شێوازی زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون لە سەرانسەری جیهاندا وەک یەک نییە.

بۆ نموونە پێشبینی دەکرێت رێژەی بڵاوبوونەوە لە باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەدا 16.8 و لە ئەمریکای لاتین و کاریبی بگاتە لەسەدا 11.3 تا ساڵی 2050، لە کاتێکدا لە ئاستی جیهانیدا 9.8% بووە.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئێستادا رێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەسەدا 6.1 یە، بەڵام هەموو وڵاتان مەترسیی زیادبوونی رێژەی تووشبوونیان لەسەرە.

لیین ئونگ، لێکۆڵەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت، “رێژەی خێرایی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە نەک هەر نیگەرانکەرە، بەڵکو ئاستەنگ بۆ هەموو سیستەمێکی تەندروستی لە جیهاندا دروستدەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشیی شەکرە پەیوەندی بە ژمارەیەک نەخۆشیی دیکەوە هەیە وەک نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

بابەتی پێشتر

تورکیا مەرجەکانی بۆ رەزامەندیدان بۆ ئەندامبوونی لە ناتۆ دەداتەوە بە سوید

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی خواناس وریای راگەیاند و بنەماڵەکەی روونکردنەوە دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share