هۆکاری سەرەکی هەوکردنی ریخۆڵە ئاشکراکرا

ماوەیەکی دوور و درێژە بۆ  شارەزایان ئەستەمە هۆکاری بنەڕەتی هەوکردنی ریخۆڵە دیاری بکەن، بەڵام کۆمەڵێک توێژەر لە لەندەن توانیویانە بگەنە ئەو ئەنجامەی لاوازی بۆماوەیی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشییەکە.

شارەزایان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت یارمەتی تووشبووان بدات بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری تایبەت و خێراتر.

بەشێوەیەکی گشتی، زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی هەوکردنی ریخۆڵەکان بوون.

چارەسەرەکانی ئێستا بۆ هەموو نەخۆشەکان کار ناکەن و تێگەیشتنێکی ناتەواو هەیە لەوەی کە هۆکاری هەوکردنی ریخۆڵەکان چییە لە پلەی یەکەمدا بووەتە هۆی رێگریکردن لە گەڕان بەدوای چارەسەری نوێدا.

نەخۆشی هەوکردنی ریخۆڵە کاتێک روودەدات کە سیستمی بەرگری بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر ریخۆڵەکان و کۆمەڵێک نیشانەی لاوازکەری لێدەکەوێتەوە لەوانە ئازاری سک و سکچوون و بوونی خوێن لە پیساییدا.

لە لێکۆڵینەوە نوێیەکەدا توێژەران سەرنجیان خستە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی جینێک بەناوی ETS2، کە ناسراوە بە زیادکردنی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی هەوکردنی ریخۆڵە لە مرۆڤدا و بەدوای کاریگەرترین دەرماندا دەگەڕێن بۆ حاڵەتەکە.

بابەتی پێشتر

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share