بانکی ناوەندی 213 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و دۆلار لە بازاڕەکان بەرزبووەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەبازاڕی دۆلاری بڵاوکردەوە و 213 ملیۆن و 419 هەزار و 68 دۆلاری فرۆشتووە.

بە گوێرەی خشتەکە، 17 ملیۆن و 578 هەزار و 943 دۆلاری بەشێوەی نەختینە بووە و 195 ملیۆن و 840 هەزار و 125 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

بەهای دۆلار لە بەیانی ئەمڕۆدا جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوەکرد و بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم گەیشتووەتە 150 هەزار و 650 دینار لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق: تەیف سامی نوسراوی ناردنی پارەی بۆ هەرێم واژوکرد

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر دووکاندارێک نرخی کاڵا و شمەک بەرزبکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share