نێچيرڤان بارزانى: هەموو لایەنە سیاسییەکان لە هەرێم پێویستە پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی رێككه‌وتننامه‌ى (11)ى ئازارى 1970وە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، با له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ياده‌ بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بۆ تێپه‌راندنى كێشه‌ و ناكۆكى تا پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كان ببينه‌وه.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش ده‌سكه‌وت و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان بپارێزرێت.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “له‌ عێراقيش په‌ند و وانه‌ له‌ ڕابردوو و مێژووى پڕ له‌ ئازارى وڵات وه‌ربگرين، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ين و سيستمى فيدراڵى و مافه‌كانى هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كانى عێراق بپارێزين و به‌ ڕوانينێكى هاوبه‌ش به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێين.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌م ياده‌دا مێژووى و پڕ له‌ نه‌هامه‌تيى ده‌وڵه‌تى عێراق به‌ بيرى هه‌مووان ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ لۆژيكى هێز و بير و سياسه‌تى نكۆڵيكردن له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى عێراق به‌گشتى، چ زيانێكى له‌ وڵات داوه‌؟ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌، شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كاره‌سات و ناسه‌قامگيريى به‌رده‌وامى بۆ عێراق و گه‌لانى به‌دواى خۆيدا هێنا كه‌ لێكه‌وته‌كانى تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن.

 

بابەتی پێشتر

مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا رەوانە دەکرێت

بابەتی دواتر

کێشەیەکی بچوک ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر داواكراوێكی دەستگیركرد

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردووە كە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share