ئەمڕۆ یادی رۆژی راپەڕینی خەڵکی هەولێرە

ئەمڕۆ 33 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یادی راپەڕینی خەڵکی شاری هەولێر، کە دژی زوڵم و ستەمی رژێمی پێشووی عێراق رژانە سەر شەقام.

خەڵکی شاری هەولێر هەر لە بەیانییەوە لە گەڕەکەکانی شۆڕش و مەلایان و برایەتیی سەرەوە رژانە سەر شەقامەکان و تا ئێوارە سەرجەم بارەگاکانی رۆژێمی پێشوو کۆنتڕۆل کران.

لە هەمان رۆژیشدا، راپەڕین لەسەرجەم ئۆردوگا و ناوچەکانی دەوربەری هەولێر دەستیان پێ کرد، کەسنەزان و بنەسڵاوە بەبێ شەڕ تەسلیم بوون و لە دارەتووش بە نیو کاتژمێر ناوەندی پۆلیس گیرا.

رۆژی 5ی 3 خەڵکی رانیە لە دژی رژێمی بەعس راپەڕین، دواتر هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، رۆژی 11ی 3 راپەڕینەکە گەیشتە هەولێر و خەڵکی شارەکە دژی دەسەڵاتی بەعس راپەڕین و دەستیان بەسەر بارەگاکانی بەعسدا گرت و دواتر لە بەردەم قەڵای هەولێر ئاهەنگی رزگارکردنی شارەکەیان گێڕا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: هێرشەکان پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان ئەحمەد شـ.ـەرع و مەزڵـ.ـوم عەبدین

هێزەکانی سوریای دیموکرات (ـ.ـەسـ.ـەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان ئەحمەد شـ.ـەرع…
Total
0
Share