عەبادی: عێراق لە بەردەم مەترسی بوون و نەبوون دایە

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ ڕایدەگەیەنێت، عێراق ڕوبەڕووی مەترسی بوون و نەبوون دەبێتەوە كە هەڕەشە لە یەكێتی و سەروەریی و ئاسایشەكەی دەكات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، عێراق ئەمڕۆ بە مەترسیدارترین ئالنگارییەكاندا تێدەپەڕێت، یەكێتی و ئاسایش وسەروەرییەكەی لە بەردەم مەترسی بوون و نەبووندایە، ئەوەی خوازراوە لە سوپا وەك هێزێكی نیشتیمانیی نیزامی ئەوەیە كە پارێزگاری لە دەوڵەت بكات و بەرگری لە بوون و كەرامەت و هێزەكەی بكات.

عەبادی لە بەیاننامەكەیدا، كە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق بوو، داواش لە هێزەكانی سوپا دەكات وەك پەرژینی نیشتیمان، نەك پەرژینی تایفیەت یان حزب یان دەسەڵاتدار بمێنێتەوە.

ڕوو لە سوپا دەشڵێت، “تۆ پاسەوانی شەرعییەتی دەوڵەت و، پارێزەری چوارچێوەی یاسا و سەروەری و هێزی دەوڵەتیت، بە یەكێتی و نیشتیمانی بوونت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شەهیدان مینحەی هەزاران كەسی بڕی

بابەتی دواتر

دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕامۆس پەکیانکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەبكرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیار…
Total
0
Share