بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ لە هەندێک ناوچەی هەرێم باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت سبەى بەیانیى رۆژی شەممە لە ئەنجامى چالاکبوونى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست ئاسمانى هەرێم بگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەندێک کات هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى بارانى مامناوەندى ببارێت.
لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، لە ناوچەکانى دیکە نمە باران دەبێت، لە ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى سلێمانى و هەندێک ناوچەى گەرمیان ئەگەرى هەورە بروسکەش هەیە لەکاتەکانى دوای نیوەڕۆ لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، رێژەی بارانى 12 کاتژمێرى رابدووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاوکردووەتەوە کە بەمجۆرەیە:
ئامێدى 0.2 ملم
بارزان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 4.0 ملم
سۆران 0.2 ملم
مێرگەسور 0.4 ملم
پێنجوێن 1.4 ملم