جۆنسن بۆ پۆستێكی گرنگی سەر ئاستی نێودەوڵەتی كاندید دەكرێت

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پاڵپشتیی گەورە ئەندامانی پارتی پارێزگارانی وڵاتەكەی هەیە بۆ بوونە ئەمینداری گشتیی داهاتووی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، دوای چۆڵبوونی ئەو پۆستە.

لەسەر ئاستێكی بەرفراوان بانگەشە بۆ كاندیدبوونەكەی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكرێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی تەلەگراف-ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ئێستای ناتۆ لە ئەیلولی 2023 واز لە پۆستەكەی بهێنێت.

جۆنسن دواهەمین سیاسیی بەریتانییە بۆ ئەو پۆستە كاندیددەكرێت پاش بن والاس-ی وەزیری ناوخۆ، تیریزا مەی و دیڤید كامیرۆن-ی هەردوو سەرۆك وەزیرانی پێشوو.

جۆنسن لە 6ی ئەیلولی ئەمساڵ دەست لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەڵدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و ئوسترالیا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەریتانیا و فەرەنسای هەڵوەشاندەوە

بەهۆی ڕێکكەوتنە نوێکەی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا لەگەڵ ئوسترالیا، فەرەنسا کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگریی وڵاتەکەی و بەریتانیای هەڵوەشاندەوە.…
Total
0
Share