بەغداد ڕێکارەکانی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی هەرێمی دەستپێکرد

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 2ـی ئەیلولی 2026 بە نووسراوی ڕەسمیی ژمارە (3488) کە ئاراستەی فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە، داوایانکردووە ماوەی خزمەتی بەشێک لە زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ درێژبکرێتەوە.

دەشڵێت، داواکارییەکەیان تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی زیندانیانی سیاسیی وەجبەی 9 تاوەکو 15 کە فەرمانبەری حکومەتی هەرێمن و لەدایکبووی ساڵانی 1965 و 1966ـن.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە، فەرمانگەی بودجەی عێراق لە 24ـی ئەیلولی 2026 بە نووسراوی ڕەسمیی ژمارە (50407) داواکارییەکەی ڕەوانەی دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی کردووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share