پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە رووباری هیزلی دۆزراوەتەوە و رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی.
پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە تەرمی گەنجێک بە ناوی (ع، م، أ) تەمەن 22 ساڵ لە رووباری هیزلی لە سنووری گوندی دورنەخێ دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی تیمەکانمان تەرمەکە گواسترایەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی داد لە دهۆک، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستیپێکردووە.