ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارانی تەقەكردن لە ماڵی حاجی مەسیفی دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوی تەقەكردن لە ماڵی حاجی مەسیفی بڵاوكردەوە و دەڵێت، دوو تۆمەتبار دەستگیركراون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی 11 – 7 – 2022 لە شاری هەولێر، تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی کرا و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر هەڵسان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی تەقەکەرەکان و لە ئەنجامدا توانرا کەسی تەقەکەر دەستنیشانبکەن بە ناوی (س. ص. ع) کە پێشتر شۆفێری حاجی مەسیفی بووە تاوەکو ساڵی 2021.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کە تەقەکردنەکەی پێئەنجامدرابوو بە ناوی (أ. ن. ش) دەستگیركراوە و دواتریش لەسەر فەرمانی دادوەر هەردووکیان بەندکراون.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، “ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە ساڵی 2021 لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە و هیچ پەیوەندی بە لایەنی ڕامیارییەوە نییە و ئێمەش لەسەر فەرمانی دادگا و بەپێی یاسا ڕەفتار لەگەڵ هەردوو لایەندا دەکەین”.

بابەتی پێشتر

نەدیم زەهاوی لە كاندیدبوون بۆ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: هیچ قەرزێكمان نەكرد و بارگرانیمان بۆ نەوەكانی داهاتوو دروست نەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share