سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریی لە دۆخی ئابوریی عێراق دەدات

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداریی لە پاشەکشەی گەورەی ئابوریی عێراق دەدات.

لە ڕاپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا هاتووە، بەهۆی دۆخی ناوچەکە و پشبەستنی زۆری بە داهاتی نەوت، ئابوریی عێراق لە ئەمساڵدا تووشی کێشەی جددی بووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی ئازار، هەناردەی نەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و پێنج ملیار دۆلاری لەدەستداوە، ئەمەش زنجیرەیەک کێشەی بەدوادێت، لەوانە، فشارخستنە سەر داهاتی گشتی، بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە و هاوردەکردن، لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی هەڵئاوسان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە عێراق لە ڕێگەی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی داهات و باشترکردنی سیستمی دەروازەکان، توانا ئابورییەکانی ببوژێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری…
Total
0
Share