لە پەروەردەکانی سلێمانی و ناوچەکانی چواردەوری پشووی بەهارە دیاریکرا

جێگرى بەڕێوەبەرى گشتىی پەروەردەى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژانی 5 و 11 و 14، لەگەڵ رۆژانی 20 و 21 و 22ی مانگی ئازار پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم پەروەردەکانی سلێمانی و ناوچەکانی چواردەوری کە درەنگ دەوام تێیاندا دەستی پێکردووەتەوە.

عومەر ئەمین جێگرى بەڕێوەبەرى گشتىی پەروەردەى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەم مانگەدا تەنها ئەو شەش رۆژە وەک پشووی فەرمی دیاریکراوە.

بڕیارەکە بەسەر پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان و کۆیەدا جێبەجێدەبێت و بەهۆی ئەوەوەیە کە لەو ناوچانە لە مانگی ئەیلولەوە خوێندن دەستی پێنەکردووەتەوە.

لەو ناوچانەی لە مانگی ئەیلولەوە خوێندن دەستی پێکردووەتەوە لە 11ی ئازار تاوەکو 24 ئازار پشووى فەرمییە.

بابەتی پێشتر

100 دۆلار لە خوار 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە کەرکوک دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share