لە کەرکوک ژمارەیەک دووکان روخێندران

لەگەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک 250 دووکان کە لەسەر زەویی زیادەڕۆ دروستکرابوون، روخێندران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، ئەمڕۆ نزیکەی 250 دووکان لە لایەن لیژنەکانی زیادەڕۆی شارەوانیی کەرکوک لە گەڕەکی پەنجا عەلی روخێندران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا وتیشی، خاوەنی دووکانەکان لەبەرامبەر روخاندنی دووکانەکانیان گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

دووکانەکان لەسەر زەویی زیادەڕۆ دروستکرابوون و تایبەت بوون بە کەرەستەی بیناسازی.

May be an image of 8 people and fire

 

 

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق 216 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بەهای دۆلار دابەزیووە

بابەتی دواتر

10ی 6ی 2024 وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share