نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایدەگەیەنێت، هیچ پلانێک بۆ کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق نییە.
ئیان مەکاری، نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکان لە عێراق نییە،عێراق یەکێکە لە وڵاتانی دامەزرێنەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و رۆڵی سەرکردایەتی تێدا دەگێڕێت، هاوپەیمانییەکە سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەردەگرێت.
مەکاری دووپاتیکردەوە، گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ عێراق هەیە بەمەبەستی دامەزراندنی چوارچێوەیەکی هەمیشەیی بۆ هاوکاری ئەمنی ئەو وڵاتە، گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی عێراق قەناعەت پێبکات بە پێویستی بەردەوامیی هاوپەیمانییەکە.