نزیکبوونەوەی بڕیاری ئۆپیک پڵەس نرخی نەوتی لە جیهاندا بەرزکردەوە

نرخی نەوتی خاو لە رۆژی هەینی بەدواوە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بە رێژەی 2٪ ئەوەش دوای نزیکبوونەوەی بڕیاری ئۆپیک پڵەس سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ و هەڵسەنگاندنی داتای ئابوری نوێی ئەمریکا و ئەوروپا و چین.

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 83 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و 97 سەنت دەفرۆشرێت، بەمەش لە چاو هەفتەی رابردوودا نزیکەی 2٪ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە.

لە راپرسییەکی ئاژانسی رۆیتەرزدا دەرکەوتووە بەرهەمی ئۆپێک لە مانگی شوباتدا رۆژانە 26.42 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، ئەمەش بەراورد بە مانگی یەک 90 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

نوێنەری زیندانیانی بادینان: گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکی لە هاوڵاتییان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share