کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: نیگەرانین لە پێشێلکارییەکانی سەر ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێم

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، نیگەرانن بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی راگەیاندن، پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتی هەردوو یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی و یاسای بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی راگەیاندن، لەوانە دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس و چالاکوان لە شاری دهۆک لە هەفتەی رابردوودا و رێگریکردن لە رووماڵی کەناڵەکانی راگەیاندن لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵەبجە، کەوا دەردەکەوێت بە پاڵنەری سیاسی کرابێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتی هەردوو یاسای کاری رۆژنامەنوسی و یاسای بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان و لە توانای ئازادانە و سنووردارنەکراوی رۆژنامەنوسان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان دەکات”.

بابەتی پێشتر

مۆبایلێک بە یەک بارگاویکردنەوە پارتییەکەی بەشی هەفتەیەک دەکات

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی جەخت لەسەر ئاسانکاری رێکارە بانکییەکان دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share