دراوی نێودەوڵەتی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن گەشەی ئابوریی جیهان دادەبەزێنێت

کریستالینا جۆرجیڤا بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، کە پێشبینی دابەزینی زۆری گەشەی ئابوریی جیهان دەکەن بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەتوانێت بە خێراییەکی زۆر بڵاوببێتەوە ئەگەری هەیە کاریگەری لە متمانەی ئابوریی جیهان بکات، بۆیە پێشبینییەکانمان بۆ گەشەی ئابوریی جیهان دەڵێن کاریگەرییەکانی گۆڕاوەکە لەسەر گەشەی ئابوریی جیهان نەرێنی دەبن.

بەپێی هەڵسەنگاندن و پێشبینییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، گەشەی ئابوریی جیهان لەمساڵدا 5.9%ـدا دەبێت، لەکاتێکدا گەشەی ئابوریی جیهان لە ساڵی داهاتوودا 4.9 دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینییەکانیان لەسەر ئەو بنەمایەن کە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە مەترسیدارترین گۆڕاوەکانی کۆرۆنا دانراوە کە تائێستا سەریانهەڵداوە و ناشزانرێت چەند گۆڕاوی دیکە ئەگەری هەیە دەربکەون و مەترسییەکانیان چەند دەبن.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی بە مەترسیدارترین گۆڕاوی کۆرۆنا داناوە بەراورد بەو گۆڕاوانەی تائێستا سەریانهەڵداوە، هەروەها بەپێی دوایین توێژینەوە مەترسیی دووبارە تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لەو کەسانەی پێشتر تووشی COVID-19 بوون سێ هێندەی تووشبوونەوەیان بە کۆرۆنا زیاترە.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە ئەمریكاوە لەبارەی هێرشەكەی داعش لە قەرەچووخ

بابەتی دواتر

واشنتن: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەرکردەیەکی دیاری قاعیدەمان لە سوریا کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share