کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سبەی هەینی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.”
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەی گەرمی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەی گەرمیش بە نزیکەی دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.