بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کە پێشتر بەهۆی بایکۆتی خوێندنەوە لە کاتی خۆیدا ئەنجامنەدابوو، ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانیان بڵاویکردەوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان، هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە قۆناغی چواری بنەڕەتی تا 12 ی ئامادەیی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرز لە 20 نمرە لە 6 ی ئازار دەستپێدەکەن و لە 19 ی ئازار کۆتایی دێت، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز لە چواری بنەڕەتی بۆ 11 ی ئامادەیی جگە لە قۆناغی نۆ لە رێکەوتی 19 ی ئایار دەستپێدەکەن و لە 30 ئایار کۆتایی دێت کە لەسەر 60 نمرە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
هەر بەپێی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی قۆناغی نۆی بنەڕەتی لە رێکەوتی 21 ی نیسان دەستپێدەکەن و لە 30 نیسان کۆتایی دێت، تایبەت بە قۆناغی 12، لە 28 ی نیسان دەستپێدەکەن و 6 ی ئایار کۆتایی دێت.