یەکێک لەو کارمەندانەی وەزارەتی کارەبا لە چەند رۆژی رابردوودا لەکاتی چاککردنی تەزووی کارەبا برینداربوو، ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.
کامەران خورشید، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر بوو، پێنج رۆژ لەمەوبەر لە کاتی چاککردنی کارەبا بەهۆی تەزووەوە بە سەختی برینداربوو، بەیانی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.
لەگەڵ کامەران خورشیدا، دوو کارمەندی دیکە بە ناوەکانی موشیر جەردیز و حەیدەر مەولود برینداربوون، لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.