کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات و پلەی گەرما نزمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت و خێرایی با زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەو، لەکاتەکانی شەودا بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری روو لەناوچەکەمان دەکات، لەشەو درەنگدا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، کاریگەریی بارستە هەوایەکی سارد لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک کە هەندێک جار دەگاتە سەرووی 35 کم لەکاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: رەنگە دوای جەژنی قوربان هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گرفتە سیاسییەکانی هەناردەی نەوت نەماون و پێدەچێت دوای جەژنی قوربان ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بنەمای ئارامی و ئاوەدانیی شارەکەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵان ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند،…
Total
0
Share