ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پڕۆسەیەک نییە بە شەو و ڕۆژێک ئەنجامبدرێت

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە.

فەریق ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەرەوپێشچوونی باش لە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، ناوەکان دەگۆڕێن و ناوەڕۆکیش دەگۆڕێت، بەڵام گۆڕینی ناوەڕۆک پڕۆسەیەک نییە بە شەو و ڕۆژێک ئەنجامبدرێت، ئێستا هەموو هێزەکانی پێشمەرگە پێکدێن لە فەوج، لیوا و فیرقە، جاران ناوی جیاواز هەبوو، ئەمەش پێی دەوترێت ڕێکخستنەوەی هێزەکان.

وتیشی، یەکخستنەوەی هێزەکانیش ئەوەیە کە کاروبارەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدابن، ئەمەش هەنگاوی باشی بڕیوە، لە داهاتووشدا کار لەسەر بەتواناکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و گونجاندنی لەگەڵ زانستی نوێی سەربازیدا دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمەی ئێستا هەیە هەمان هێزە، بەڵام پێشکەوتووترە، هەروەها نوێتر و ڕێکخراوترە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share